11بارهەڵگر دەرمان و پێداویستی پزیشیكی لەبەغداوە گەیشتە هەرێم

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەبەغداوە 11 بارهەڵگر دەرمان و پێداویستی پزیشیكی گەیشۆتە هەرێمی كوردستان و بڕیاریشە لەمساڵدا بایی 170 ملیار دینار دەرمان ‌و پێداویستیی پزیشكی دیكە بنێردرێتە هەرێم.

د. رێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان راگەیاند: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق 11 بارهەڵگر دەرمان ‌و پێدویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان ناردوون و بارهەڵگرەكان ئێستا گەیشتوونەتە هەرێم.

رێكەوت حەمەڕەشید كەبەڕوداوی ڕاگەیاند ووتیشی: ئەمە وەك دەستپێكی ناردنی دەرمان ‌و پێداویستی پزیشكی لە ساڵی 2018 دا كارێكی زۆرباشەو دڵنیاییشیدا كە ناردنی دەرمان ‌و پێداویستیی پزیشكی بەردەوام دەبێت.