نرخی سوتەمەنی لەتوركیا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردبێتەوە

پێدەچێت ئابوری توركیا  بەتەنیا نۆ رۆژ لە پەلامارە سەربازییەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كاریگەر بووبێ و نرخی سوتەمەنی لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردبێتەوە.

رۆژنامەی زەمانی توركی لە هەواڵێكیدا ئاماژە بەوە دەكات  پەلامارەی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین هەرچەندە تەنیا نۆ رۆژی تێپەڕاندووە، بەڵام  كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری توركیا و ژیانی هاوڵاتیان دروستكرد. 

دەشڵێت: لەماوەی ئەم نۆ رۆژەی پەلامارەی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین، نرخی سوتەمەنی بەبڕی 12 قرش بۆ هەر لیترێك زیادیكردووە و وەك رۆژنامەكە دەڵێت: لەمێژووی توركیادا بەرزربوونەوەی نرخی سوتەمەنی بەو رادەیە تۆمار نەكراوە.

هاوكات كۆمپانیاكانی سوتەمەنی لەتوركیا پێشبینی ئەوەشیان كردووە گەر پەلامارەكانی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بەردەوام بێ، لەچەند هەفتەی داهاتوو نرخی سوتەمەنی زیاتر بەرزببێتەوە.