تێكڕای رێژه‌ی قازانجه‌كانی كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی لەچین و ئەوروپا (1.3%) كه‌میكردووه‌

كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی بۆ پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل رایگه‌یاند، رێژه‌ی قازانجه‌كانی سه‌دا یه‌ك پۆینت سێ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ 
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی فرۆش و خواستی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی له‌ بازاڕه‌كانی چین و ئه‌ورووپا كه‌ لێكه‌وته‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌ورووپا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاست و رێژه‌ی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌ورووپادا هه‌بووه‌، 
ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز، به‌پشت به‌ستن به‌ داتا و زانیارییه‌كانی كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی بڵاویكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هۆندا سێیه‌م گه‌وره‌ كۆمپانیای پیشه‌سازی ئۆتۆمبێله‌ ژاپۆن، به‌ڵام تێكڕای رێژه‌ی قازانجه‌كانی له‌ ماوه‌ی نێوان مانگی تشرینی یه‌كه‌م و كانونی یه‌كه‌م 849 ملیۆن و 94 هه‌زار دۆلار بووه‌، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، ئه‌وا رێژه‌ی قازانجه‌كانی سه‌دا یه‌ك پۆینت سێ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.