بوونی ستاندارد به‌پێوانه نێودهوڵهتییهكانو كارپێكردنی گرنگی‌و بایهخو كاریگه‌رێتی خۆی هه‌یه بۆ هاووڵاتیان له‌هه‌ر وڵاتێكدا. له‌كوردستاندا ستاندارد بوونی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك تێبینی ده‌كرێت گرنگی به‌چه‌ند لایه‌نێك ده‌درێت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌م شارهزاییو نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌و ئامێری پێویست. په‌یڕه‌و نه‌كردنی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی زیانی گه‌وره‌ی به‌كوردستان گه‌یاندووه كه به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئامانجی سه‌ره‌كی بۆ دانانی ستاندارده پێوانهییهكانو كۆنترۆڵی جۆریی له‌دوو خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه: یه‌كه‌میان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له‌به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌له جۆربه‌جۆره‌كانی(هاورده‌و ده‌ستكردی ناوخۆیی)ی‌دا، دووه‌میان بۆ گه‌شه‌پێدانی خزمه‌تگوزاریی كهبوارهكانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، گه‌شتوگوزارو هه‌ندێ بواری دیكه له‌خۆده‌گرێت.
چهمكو سیستمی ستاندارد
ستاندارد به‌وه پێناسه ده‌كرێت كهبرتییه له‌كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر یان به‌هاو رێسا‌و ره‌فتاره‌كان كه كه‌سێك یان لایه‌نێكی به‌رپرس ده‌توانێت به‌كاریان بهێنێت، بۆ پێوانه‌كردنی تایبه‌ت بهشتهكانو خزمهتگوزارییو ره‌فتاره‌كان. له‌هه‌مان كاتدا ستاندارد له‌ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه دروست ده‌بێت به‌پێی ئاسته جۆربه‌جۆره‌كانی بواری پیشهسازیو رۆشنبیری كۆمه‌ڵ. بۆ نمونه پیشه‌سازییه‌كان ملكه‌چی ستانداردێك ده‌بن كه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره كه‌لوپه‌لانه به‌كارده‌هێنن بونیادنرابێت. به‌ڵام ستاندارده ره‌فتارییه‌كان ملكه‌چی بواری ئاینی‌و رۆشنبیری كۆمه‌ڵ ده‌بن. بۆیه له‌ڕوانگه‌ی گرنگی بوونی ستاندارد له‌هه‌موو كۆمه‌ڵێكدا پێویستی به‌دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی فه‌رمیی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر جۆری شتومهكو خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی هاووڵاتیاندا.
ئوردن كه‌وڵاتێكی كه‌م ده‌رامه‌ته نمونه‌ی یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌هۆی بوونی دامه‌زراوه‌كانییه‌وه له‌شێوه‌ی خهسڵهتو پێوه‌ره‌كانی ئامانجیانه به‌هۆیه‌وه سیستمێكی زانستی نیشتمانی بونیادبنێن، تایبه‌ت بهستانداردێك كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا په‌سه‌ند كرا‌و بێت، گۆڕینی ستاندارد به‌پێی پێشكه‌وتنه زانستی‌و ته‌كنه‌لۆجییه‌كان زامنی سهلامهتیو ته‌ندروستی هاووڵاتیانو به‌رزكردنه‌وه‌ی جۆرێتی كه‌لوپه‌له دروستكراوه ناوخۆییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئابووریی نیشتمانی.
هه‌رچی وڵاته ئه‌وروپییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه جیاوازیان نییه له‌گه‌ڵ ئوردندا له‌ڕووی بونیادنانی یه‌كخستنی سیستمێكی ستاندارد ته‌نیا له‌ڕووی بهرپرسیارێتیو رێكخستن‌و چاودێری‌و لێپرسینه‌وه‌وه نه‌بێت. هه‌روه‌ها وڵاته ئه‌وروپییه‌كان بازاڕێكی ئه‌وروپی هاوبه‌شه، بۆیه وڵاته‌كان هه‌وڵی پیشه‌سازی كه‌لوپه‌ل یان پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ك ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك زامنی پێشخستنی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی بكات، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی باشتركردنی له‌ڕووی جۆرێتیو كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونه‌وه. ئه‌مه وێڕای بوونی دامه‌زراوه تایبهتو پێوه‌ری رێكخراوه ئه‌وروپییه‌كانی بوونیان هه‌یه تایبه‌ت بهستانداردهكان.
دوو سیستم بۆ كۆنترۆڵی جۆریی
لەعیراقدا دوو سیستم هەیە بۆ كۆنترۆڵی جۆریی كەلوپەلەكان: یه‌كه‌میان له‌به‌غدایه‌و ساڵی 1979 دامه‌زراوه‌و به (The Central Organization for Standardization and Quality Control) ده‌ناسرێت، دووه‌م سیستم له‌كوردستانه‌و پشتی به‌ستووه به‌پێوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هاورده‌كردنی شتومه‌كی خواردن‌و ته‌ندروستی كه‌زۆرترین كه‌لوپه‌لن ئه‌گه‌ری خراپبوونیان لێبكرێت‌و زیانی ته‌ندروستیان لێ بكه‌وێته‌وه. هاوكات له‌كوردستاندا سیستمی كوالێتی كۆنترۆڵ هه‌یه كه‌كار به‌و پێوه‌رانه ده‌كات كه له‌به‌غدا كاریان پێده‌كرێت. له‌ساڵی 2012یشدا رێكخراوێك به‌ناوی (KSQCA) دامه‌زرا كه‌كار ده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ده‌هێنرێنه ناو كوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرفتی لاوازی ستاندارد له‌كوردستاندا له‌ڕووی كارپێكردنو به‌دواداچوون لهلایهكو نه‌بوونی زانیاری‌و كه‌لوپه‌لی پێویست‌و كادری شاره‌زا له‌بواره‌كه‌دا له‌لایه‌كی تره‌وه‌یه. له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا نمونه‌ی سه‌ردانه‌كانی لیژنه پشكنینه ته‌ندروستییه‌كان بۆ چێشتخانه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه به‌هۆی ره‌چاونه‌كردنی پاكوخاوێنی یا