وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ تورکیا: تورکیا 40 بیری‌ نه‌وت له‌ عێراقدا هه‌ڵده‌که‌نێت

تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ تورکیا رایگه‌یاند، رێککه‌وتنێکیان به‌ به‌های‌ 350 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ حکومه‌تی‌ عیراقدا ئیمزاکردوه‌، بۆ هه‌ڵکه‌ندنی‌ 40 بیری‌ نه‌وت له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ی‌ باشوری‌ عیراق.
وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ تورکیا له‌ کۆنگره‌یه‌کی‌ رۆژنامه‌نوسیدا، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شکرد، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ عیراقدا له‌ گفتوگۆدان بۆ گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتنێکی‌ دیکه‌ بۆ هه‌ڵکه‌ندنی‌ 7000 هه‌زار بیری‌ تری‌ نه‌وت له‌ ناوچه‌کانی‌ تری‌ عیراقدا.
سه‌رباری‌ ئاڵۆزبونی‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌کانی‌ هه‌ردوو وڵات له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا، عیراق و تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کی‌ ئابوری‌ و بازرگانی‌ به‌هێز پێکه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه‌ و ته‌نها به‌های‌ بازرگانی‌ نێوانیان له‌ ساڵی‌ 2010 دا 8 ملیار دۆلاربوه‌.