“كارگەی خشتی ئاسۆ بەرهەمەكانی رو لەزیادبوونە” شاندێكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانیانكرد

بەڕێوەبەری كارگەی خشتی ئاسۆ ڕایدەگەیەنێت كە هەوڵەكانیان بۆ زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆی و دابینكردنی پێداویستەكانی هاووڵاتیان بەردەوامە و ڕو لەزیادبونە.
لەسەرداێكیاندا بۆ كارگەی خشتی ئاسۆ لە شارۆچكەی تەكیە سەرۆكی ژوری بازرگانی و ئەندامانی لیژنەی پیشەسازی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ خالید محەمەد بەڕێوەبەری كارگەكە كۆبونەوە و قسەكرا لەبارەی كاری ئێستای كارگەكە و ئەو كەمو كوڕیانەی هەیانە و شێوازی كاركردنیان.
خالید ڕای گەیاند لەئێستادا كارگەی خشتی ئاسۆ 24 كاژێر لەكاركردن بەردەوامە كە چەندین ئامێری پێشكەوتوو لە جۆری ڕۆبۆرت بەخێرای كارەكان ڕادەپەڕێنن وبەمەش  ڕێژەی بەرهەم هێنانیان زیادی كردووە
وتیشی كارگەكەیان پێداویستی هەرێمی كوردستان سەرجەم شارەكانی تری عێراق دابین دەكات.
بەڕێوەبەری كارگەی خشتی ئاسۆ داوایكرد ژوری بازرگانی هەوڵبدات بۆ باشكردنی پێدانی نەوتی ڕەش بۆ كارگەكەیان،چونكە بە وتەی خۆی ئەو رێژەیەی پێیاندەدرێت كەمە و بەشی راپەراندنی كارەكانیان ناكات،بۆیە بە ناچاری لەبازاڕی ڕەشدا ئەو پێداویستیەی ئەیانمێنێت دەیكڕن كەبەمەش نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد دەكات وە داواشیكرد ئەو ئامێرانەی لەكارگەكەدا لەكاردەكەون لەكاتی ناردنە دەرەوە بۆ نۆژەنكردنەوەیان ڕێگریمان لێدەكرێت و پێویستە كار ئاسانیمان بۆبكرێت لە كاتی ناردنە دەرەوەی هەر پێداویستیەكدا .
لە بەرامبەریشدا سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: ژورەكەیان هەوڵدەدات بۆ گەیاندنی  داواكاری ئەو كارگەیە بەلایەنە پەیوەندی دارەكان بۆ چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكانیان، تا بتواندرێت ئەو كارگەیە زیاتر بەرەو پێش بڕوات و كێبڕكێ‌ بكات لەگەڵ ئەو ووڵاتانەی خشت دەنێرن بۆ هەرێمی كوردستان.
لە بەسەركردنەوەی ناو كارگەكەدا بەڕێوەبەری كارگەكە رایگەیاند لەئێستادا رۆژانە كارگەكەیان 225 هەزار خشت بەرهەمدەهێنێت و توانیویانە 120 كەس لەناو كارگەكەدا دابمەزرێنن بۆ كاركردن،هەروەها 5 ڕۆبۆت كاردەكات كەبۆتە هۆی زیاد كردنی بەرهەمەكە.
خالید محەمەد  ئەوەشی خستەرو كە هێڵی دووەمی كارگە كە ئێستا لە درووست كردندایە و لە توانایدایە رۆژانە (400.000 ) چوار سەد هەزار خشت بەرهەمبهێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە 150 كارمەندی دیكە دەبێت بۆ كاركردن.
كارگەی خشتی ئاسۆ دەكەوێتە شارۆچكەی تەكیە لەسەر ڕێگای سلێمانی كەركوك و ماوەی چەند ساڵێكە كاردەكات.