کۆڕبەندی خاوەنکارانی ژنان و پیاوانی سوری – عێراقی لە وڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت

کۆڕبەندی خاوەنکارانی ژنان و پیاوانی سوری – عێراقی لە ووڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت و بازگانانی شاری سلێمانی دەتوانن بەشداری بکەن.

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئاگاداری خاوەنکارانی ژنان و پیاوان لەشاری سلێمانی دەکات، لەبەڕێوەچونی کۆڕبەندێکی خاوەنکارانی ژنان و پیاوانی سوری – عێراقی لەڕێکەوتی ٢٥\١١ بۆ ٢٨\١١\٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت لە ووڵاتی سوریا.

هەر بازرگانێک خوازیارە بەشداری بکات لەو کۆڕبەندە دەتوانێت سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، دوابەروار بۆ ناو تۆمارکردن ١٥\١١\٢٠٢١.