سود و زیانی دابەزینی نرخی نەوت بۆ هەندێك وڵات

فلیپین یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ به‌ به‌راورد به‌ وڵاته‌ گه‌وره‌و پێشكه‌وتوه‌كانی‌ جیهان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نه‌وتی‌ نیه‌، به‌ڵام له‌ساڵی‌ 2014-2015 یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ زۆرترین سودی‌ له‌ دابه‌رزینی‌ نه‌وتی‌ جیهان وه‌رگرتوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ نه‌رویژ-ی‌ خاوه‌ن نه‌وتێكی‌ زۆر كه‌ نه‌یتوانیوه‌ هیچ سودێكی‌ لێ وه‌ربگرێت.
پسپۆڕانی‌ زانكۆی‌ ئۆكسفۆرد له‌ به‌ریتانیا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێیاندا، ئاستی‌ سودوه‌رگرتنی‌ وڵاتانی‌ جیهانیان له‌سه‌ر نزمبونه‌وه‌ی‌ نه‌وت  له‌ راپۆرتێكدا ده‌رخستوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشبینی‌ كراوه‌، زۆربه‌ی‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كانی‌ جیهان وه‌ها نابینرێن كه‌ سودیان له‌ نزمبونه‌وه‌ی‌ نه‌وت وه‌رگرتبێت وه‌ك نه‌رویج، فه‌رنسان به‌رازیل، چین، سعودیه‌ و روسیا.
به‌گوێره‌ی‌ وته‌ی‌ ئه‌و پسپۆڕانه‌ كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، نزم بونه‌وه‌ی‌ ئه‌و نرخه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دراو هه‌یه‌و، هاوكات كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر نزمبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ شمه‌ك هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وای‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌رێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا 4 ی‌ رێژه‌ی‌ سوده‌كانی‌ له‌ جیهان كه‌مبكاته‌وه‌.