کارەبای سلێمانی: 20% لێخۆشبوون بۆ پارەی نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکرێت


کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە 20% لێخۆشبوون لە پارەی کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکرێت پێویستە لە ماوەی ١٠ رۆژدا سەردان بکەن.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتى کارەباى سلێمانى ئاگاداری سەرجەم خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکان  دەکاتەوە کە لە ماوەی (١٠) ڕۆژدا سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بکەن، بۆ ئەوەى لێخۆشبوونى (20%) پارەى کارەبایان بۆ بکرێت.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت:”بۆ ئەو مەبەستە پێویستە خاوەن نانەواخانە و  فڕنی سەمونەکان نوێترین پسوڵەی کارەبا و وێنەیەکی پێوەرەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەوەى لێخۆشبوونى (20%) بۆ بکرێت بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەبا لە ٢٠٢١/٩/١ .