کۆمپانیای مێرسێدیس بێنز بە تەواوی لە بازاڕەکانی رووسیا دەکشێتەوە

2021 Mercedes-AMG E 63 S

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی رووسیا رایگەیاند، مێرسێدیس بێنز کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و تەواوی کەلوپەل و پێداویستییەکانی لە رووسیا رادەستی ئاڤتۆدۆم کردووە کە کۆمپانیایەکی رووسیاییە.

ئاوێنە:  بازرگانی و پیشەسازیی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیای مێرسێدیس بێنز لەگەڵ ئاڤتۆدۆمی رووسی رێککەوتنێکی واژوو کردووە بۆ ئەوەی تەواوی کەلوپەل و پێداویستییەکانی لە رووسیا بدات پێی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مێرسێدیس بەرهەمهێنانی لە مانگی ئاداردا لە رووسیا راگرتبوو.

بەپێی داتاکانی یەکێتیی کۆمپانیاکانی ئەورووپا کە بارەگاکەی لە رووسیایە، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی مێرسێدیس لە ئەیلوولدا بە بەراورد بە ئەیلوولی ساڵی رابردوو لەسەدا ٧٢.٨٪ کەمی کردووە.

پێشتریش کۆمپانیاکانی نیسان و رینۆ کەلوپەل و پێداویستییەکانیان لە رووسیا رادەستی حکوومەتی رووسیا کردبوو.