ئیسماعیل خەیاتی‏ شێوەكار كۆچی دواییكرد

کاژێر 11:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-10-2022 هونەرمەندی شێوەکار ئیسماعیل خەیات کۆچی دواییکرد.

ئیسماعیل خەیات لە ساڵی 1944 لە خانەقین لەدایكبووە، دەرچووی خانەی ‏مامۆستایانی بەعقوبەیە، لە 1992 – 1998 بەڕێوەبەری هونەری ‏شێوەكاری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ‏هاوژینی هونەرمەندی شانۆكار گەزیزە عومەرە، نزیكەی دوو ساڵ ‏هونەرمەند ئیسماعیل خەیات بێهۆش بووە تاوەکو ئه‌مڕۆ کۆچی دواییکرد.

ئیسماعیل خەیات، لە ژیانی هونەرییدا 45 پێشانگەی کردووەتەوە، ئەندامی کۆمەڵەی شێوەکارانی جیهان بوو. یەکێک لە کارە بەنێوبانگەکانی رەنگکردنی بەردەکانی سنووری نێوان پارتی و یەکێتی بوو لە دێگەڵە، وەکو ناڕەزایەتییەک دژی شەڕی نێوخۆ و پاڵپشتیکردن لە ئاشتەوایی.