سەرکۆماری فەڕەنسا: “بە قەیرانەکاندا تێدەپەڕین”

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند کە لە قۆناغی تێپەڕیندان بە قەیرانەکاندا.

ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵ “France 2” بە ئاماژەدان بەوەی کە ‘بە قەیرانەکاندا تێدەپەڕین”، سەرنجی خستە سەر ئەوەی جەنگ کاریگەری کردووەتە سەر وزە و نرخەکان و وتی: “ئەمەیش کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی فەڕەنسییەکان و کۆمپانیا فەڕەنسییەکان. ئێستا بە هەڵئاوسانێکی ئابووریدا تێپەڕ دەبین کە هۆکارەکەی بۆ پابەندیمان دەگەڕێتەوە”.

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بەوە دا کە هەڵئاوسانی ئابووری لە فەڕەنسا نزیکەی لەسەدا ٦،٥ و لە ناوچەی یورۆ نزیکەی لەسەدا ١٠یە.

ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بەوە دا کە بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخی گاز و کارەبا زۆر گوشار لەسەر کۆمپانیاکان دروست نەکات، میکانیزمێکی نوێ دەخەنە گەڕ.

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بە پێویستی زانی کە چاکسازی لە یاسای خانەنشینیدا ئەنجام بدرێت و گوتی: “حکوومەت لە سەرەتای ٢٠٢٣ پڕۆژەیاسای پەیوەندیدار بەچاکسازی لە خانەنیشیندا دەناسێنێت”.