کاتی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی بۆ ساڵی 2015 و 2016 ئاشکرادەکرێت

چەکی تەرخانکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2015 و 2016 گەیشتووەتە بانکەکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێن.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی رایگەیاند،”139 ملیار و 687 ملیۆن دیناری شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە هەرێم، لە دهۆک دابەشکراوە، ئەمڕۆ لە هەولێر دابەشدەکرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە سلێمانیش دابەشدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆی ئەو پارەیەی گەیشتووە، هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینار، سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن و 404 هەزار دینار، دهۆکیش 34 ملیار و 987 ملیۆن و 922 هەزار دیناریان بەردەکەوێت.”