بانکی ناوەندی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 900 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

بانکی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بڕی 904 ملیۆن و 354 هەزار و 091 دۆلاری فرۆشتووە، بە بڕی رۆژانە 226 ملیۆن و 88 هەزار و 522 دۆلار کە بەێژەی 2.26% بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەرزبووەتەوە، کە رێژەی فرۆشتن 211 ملیۆن و 156 هەزار و 980 دۆلار بووە.

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە رۆژی سێشەممەدا بووە، کە فرۆشی 283 ملیۆن و 45 هەزار و 994 دۆلار بووە، لەکاتێکدا کەمترین فرۆش لە رۆژی دووشەممەدا بووە، کە فرۆشی 127 ملیۆن و 85 هەزار و 570 دۆلار بووە.