ژووری بازرگانی هەوڵ دەدات کاتی پێدانی کارەبا بۆ کارگەکان زیادبکرێت

بۆ گەیاندنی کێشەوگرفتی كارگەکانی پارێزگای سلێمانی لە پێدانی کارەبا، نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوە بەری گشتی کارەبای سلێمانی کۆبۆوە.
ئارام بابان،سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانیکردو لەگەڵ بەڕێز (سالار حیسامەدین ) بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی کۆبۆوە.
لەکۆبونەوەکەدا ئارام بابان، ڕایگەیاند” لەئێستادا کارگەکان بەهۆی کەمی پێدانی کارەبای نیشتیمانی توشی گرفتی کەمبونەوەی بەرهەم هێنانبون چونکە کاتژمێرەکانی کارەبا کەمبۆتەوە، وەناتواندرێت بەردەوام کار بە مۆلیدەبکرێت بەهۆی گرانی نرخی سوتەمەنی بۆیە داواکارین پێداچونەوەیەک بکرێت بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ کارگەکان”.
راشیگەیاند” گرانی نرخی کارەبا لەسەر کارگەکان هۆکارێکی دیکەی نیگەرانیەکانی خاوەن کارگەکانە توانیمان بیگەیەنین بە بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بۆئەوەی بتوانن کاربکەن لەسەر گەیاندنی پەیامی خاوەن کارگەکان بۆ دابەزاندنی نرخی کارەبا تابتواندرێت لەناوخۆدا بەرهەم زیادبکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر بڕەخسێنن”.
ئاماژەی بەوەشدا بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ خاوەن کارگەکان، بەڵێنیدا کاربکات بۆ داواکاریەکانیان بەتایبەت زیادکردنی پێدانی کاتی کارەبا، وەهەوڵدەدەن لەڕوی نرخەوە داواکاری خاوەن کارگەکان بەرزبگاتەوە.