سلێمانی.. هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو هاوبەشانەی لە 500 هەزار دینار زیاتر قەرزی كارەبایان لایە

بە پێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی تەنها 30% هاوڵاتیان لەكاتی خۆیدا پارەی كارەبای سەرفكراو دەدەن و بڕیاریشە ئەو هاوڵاتیانەی زیاتر لە 500 هەزار پارەی كارەبایان لایە لە بڕینی كارەباكەیان ئاگادار بكرێنەوە.
جەبار جەمال تۆفیق، لێپسراوی بەشی فرۆشتنی ووزە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بە كوردیو-ی راگەیاندووە وتی” لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیاندا 251 هەزار و 30 هاوبەشی كارەبای نیشتیمانی بوونی هەیە كە دابەش كراوە بەسەر ماڵان و شوێنە بازرگانیەكان و ناوچەی پیشەسازی و كشتوكاڵی و شوێنە حكومیەكان”.
لێپسراوی بەشی فرۆشتنی ووزە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی وتیشی ” هەرچەندە وەرگرتنی پارە لە هاوبەشەكان بەردەوامە و ئەو هاوڵاتیانەشی توانای پێدانی قەرزی كەڵەكەبووی ساڵانی ڕابردویان نیەە كارئاسانی مان كردوە بۆیان بە شێوەی قیست بۆ ئەوەی هاوكاریان بین”.
لێپسراوی بەشی فرۆشتنی ووزە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بە پێی ڕێنماییەكان پێویستە لەماوەی 10 ڕۆژ دوای وەرگرتنی پسوڵەی كارەبا هاوڵاتی بڕە پارەی كارەبا تەسلیم بكات و ئەمەش لەسەر پسوڵەكە ئاماژەی پێكراوە بەڵام دواخستنی پارەی كارەبا لای زۆربەی هاوڵاتی بوەتە دیاردە و وای لێهاتوە تەنها 30% هاوڵاتیان لەكاتی خۆیدا پارەكە تەسلیم دەكەن.
لێپسراوی بەشی فرۆشتنی ووزە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەرچەندە لە ڕێوشوێنەكانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبادا پێویست بوو هەر هاوڵاتیەك لەسەرو 150 هەزار دینار قەرزاری كارەبای ماڵەكەی بێت كارەبای لێ ببڕێت تاكاتی پێدانەوەی پارەكە بەڵام لە ئێستادا بڕیار دراوە كە لەدوای 500 هەزار دینارەوە لە بڕینی كارەباكەی ئاگادار بكرێتەوە.
لێپسراوی بەشی فرۆشتنی ووزە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی باسی لە شێوەی ئەو قیستەكرد كە بۆ هاوڵاتیان دەكرێت و وتی” ئەگەر هاوڵاتیەك بڕی قەرزەكەی لە 150 هەزار بۆ 300 هەزار بێت دەكرێتە دوو قیست و لەوەش زیاتر بێت دەكرێتە قیست “.