پەیامی پیرۆزبای مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

شاندێکی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامی پیرۆزبای و چەپکە گوڵی دەستبەکاربونی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومونی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان گەیاند بە سەرۆکی نوێی ژوور.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/١/٢٩ نەوزاد غەفوور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور، پێشوازیانکرد لە بەڕێز (هەڤال زیاد جەبار)، ئەندامای ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی ڕیکخستنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەندی سلێمانی.

 هەڤال زیاد جەبار، چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزبایی گەیاند بە سەرۆکی نوێ و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هیوایخواست بتوانن کاری بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی بەرەوپێش بەرن و کاربکەن بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر و ئاسانکاری بۆ بازرگانان و بەرەوپێشبردنی کەرتی ناوخۆ.

لای خۆشیەوە نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژوور، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانکردنی شاندی مەڵبەندی یەکی ڕیکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگاند: هەوڵەکانی ژوور بەردەوام بۆ باشکردن و بەرەو پێشبردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی بووە بەهەمو توانایەکمانەوە و بەهاوکاری هەمولایەک کاردەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بازرگان و پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی، هەوڵەکانمان بۆ کەمکردنەوەی کێشەو ڕۆتینەکانی بەردەم پیشەسازان و بازرگانانە تا بتوانین ڕەوشی بازرگانی بەرەو پێشچونی زیاتر بەخۆیەوە بدینێت.