ژووری بازرگانی هەوڵدەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی بەرهەم هێنانی ماست

بەمەبەستی گەیاندنی کێشەی کارگرکانی بەرهەمهێنانی سپیای لە پارێزگای سلێمانی جێگری سەرۆکی ژوور و سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی قائیمقامێتی سلێمانیان کرد و لە گەڵ قائیمقامی و لیژنەی باڵا کۆبونەوە.

شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژوور و ئارام بابان، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانی ڕێکەوتی ٦/٢/٢٠٢٤ لەگەڵ بەڕیز ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و لیژنەی باڵای قائیمقامێتی سلێمانی کۆبونەوە.

لەکۆبونەوەکەدا ئارام بابان، رایگەیاند: کارگەکانی بەرهەم هێنانی سپیایی لەپارێزگای سلێمانی کە بەرهەم هێنانی ماست و شیر و دۆ و پەنیرو چەند بەرهەمێکی دیکەیان هەیە، چەند داواکاریەکیان گەیاندۆتە لای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەربۆیە دەمانەوێت لەگەڵ لیژنەی باڵای قائیمقامێتی سلێمانی هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدەین.

راشیگەیاند: تەواوی داواکاری و کێشەکانمان گەیاندە دەست قائیمقامی سلێمانی و لیژنەی باڵا، بەخۆشحاڵیەوە پشتیوانی تەواوی داواکاریەکانمان بون.

لەکۆبونەوەکەدا بەڕێز ئاوات محەمەد، قائیمقایمی سلێمانی سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانیکرد کە بەدەم داواکاری خاوەن کارگەکانەوەن، پشتیوانی خۆشی دوپاتکردەوە بۆ بەرەو پێشچونی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆ هەموو ئەو کێشەو گرفتانەی هەیە هەوڵی چارەسەرکردنیان بۆ دەدرێت تابتواندرێت بەرهەمی ناوخۆ زیادبکرێت کەبۆتە هۆکاری ڕەخساندنی هەلی کار لە ناوخۆدا.