ڕەوشی ئۆکرانیا کاریگەری ئابوری لەسەر ھەرێمی کوردستان نابێت

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان کاری بازرگانی لەگەڵ ئۆکرانیادا ھەیە بەڵام ئەم جەنگەی کە ڕویداوە کاریگەری ئەوتۆی لەسەر بڕ و نرخی بەرھەمەکان لە بازاڕەکانی کوردستاندا نابێت لەبەر ئەوەی ھاوشێوەی ئەو کاڵاو بەرھەمانەی لە ئۆکرانیاوە دێتە کوردستان جێگرەوەی ھەیە و دەتوانرێت لە وڵاتانی دراوسێوە ھەموو ئەو کاڵایانە ھاوردە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بازرگانانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو وڵاتانی جیھان کاری بازرگانانی ئەنجامدەدەن، خۆشبەختانە توانراوە سەرجەم پێداویستییەکان لە ناوخۆدا ھەبێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیایی دەدات کە ڕەوشی ئێستای ئوکرانیا کاریگەری ئابووری بۆ ھەرێمی کوردستان نابێت.