چەند بڕیارێکی نوێ لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە: میکانیزمی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەوەیە کە داواکار چ کەسێکی سروشتی بێت یان یاسایی، لانیکەم ئەزموونی سێ ساڵی لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی و پیشەی پارەدان هەبێت ، ئەوەش دامەزرێنەران و بەشداربووان دەگرێتەوە.

لەبڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: پێویستە كۆمپانیاكان لە پلانی پێشكەش كراوە ڕوونکردنەوەی وردی بەهای زیادکراوی کەرتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق لەخۆبگرێت، کە لەلایەن کۆمپانیاکە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی مۆڵەتی پێبدرێت، بەتایبەتی لەبواری تەکنیکی و دەوڵەمەندکردنی بازاڕی عێراقی و بەرزکردنەوەی بازاڕی عێراق خزمەتگوزاری جیاواز.

بانکی ناوەندی جەخت لەوە دەکاتەوە: پێویستە داواکارییەکە کەمترین پێوەر لە خۆبگرێت بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکان بۆ مۆڵەتی کارکردن وەک دابینکەری خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی،جگە لەوەی لە سیستەمی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیدا هاتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە: هیچ کۆمپانیا یەك ناتوانێت خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی بكات، ئەگەر لە بانکی ناوەندیی خۆی تۆمارنەکات و ڕاپۆرتی سێ ساڵی ڕابردووشی تۆمار نەکردبێت.

بانكی ناوەندی جەختی كردووەتەوە، بە گوێرەی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2014ـی پارەدانی ئەلیکترۆنی رێساکان بەسەر کۆمپانیاکان و نووسینگەکاندا جێبەجێ دەکرێت و پێویستە هەموو کۆمپانیایەك پابەندبێت پێوەی، ئەگەرنا مافی حەواڵە و مامەڵەکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.