پێشانگای مۆبیلیات و کەرەستەی ناوماڵ لەتورکیا ئەنجام دەدرێت

لەشاری ئیزمیر لە ووڵاتی تورکیا پێشانگای نێودەوڵەتی مۆبیلیات دەکرێتەوە و بازرگانانی ئەو بوارە لەشاری سلێمانی دەتوانن بەشداری بکەن.

بڕایارە لە ٣/٢ تا ٣/٦ لە شاری ئیزمیر لە ووڵاتی تورکیا پێشانگای نێودەوڵەتی (مۆبیکۆ) تایبەت بەمۆبیلیات و پێداویستیەکانی ناوماڵ بکرێتەوە .

بۆ ناو تۆمارکردن هەر بازرگانێک تایبەت بەکاری مۆبیلیات و ناوماڵ گەر دەیەوێت بەشداری لەم پێشانگایە بکات سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بەشی پەیوەندیەکان دواکات ٢/١٥ دەبێت.