ئاسیاسێڵ وەكو “باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل” پۆلێن دەکرێت دوای ئەوەی دوو خەڵات لە ئۆکلا “Ookla®” دەباتەوە

ئاسیاسێڵ، گەورەترین کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عێراق وەکو “باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل” پۆلێندەکرێت دوای ئەوەی دوو خەڵات لە ئۆکلا  “Ookla®” دەباتەوە.

بەغداد، 25 كانونی دووەمی 2022 – ئاسیاسێڵ ساڵی 2022 ی بە بردنەوەی دوو خەڵاتی گەورە دەستپێکرد کە بووە مایەی بەهێزترکردنی پێگەی وەکو پێشەنگی تۆڕەکانی مۆبایل لە سەرتاسەری عێراقدا. ئاسیاسێڵ ئەمڕۆ ئەنجامی زیاتر لە 240,000 تێستی ڕایگەیاند کە بەشداربووان ئەنجامیانداوە بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی تێستی خێرایی کە سەلماندوویەتی ئاسیاسێڵ خاوەنی “خێراترین تۆڕی مۆبایل” و “باشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایل”ــە لە عێراقدا لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی نیوەی دووەمی ساڵی 2021 کە ئەو ڕاستییە پشتڕاستدەکاتەوە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایلە لە سەرتاسەری عێراقدا.* 

بەخشینی ئەم ڕیزبەندییە نایابە دوای بەگەڕخستنی هەوڵێکی ئێجگار زۆر دێت لەلایەن ئاسیاسێڵەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی گەورە کە یارمەتی کۆمپانیاکەیدا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی 4G+ بۆ بەشدرابووانی. هیچ کام لەمانە کاری کردە نەبوو ئەگەر ئەو سەرمایەگوزارییە گەورەیە نەبوایە کە ئاسیاسێڵ لە ژێرخانی کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا ئەنجامیدا کە خۆی لە خۆیدا بوونێکی ئەوتۆی نەبوو، شانبەشانی ئەو لە خۆبوردوویی وکارە جددییەی کارمەندانی ئاسیاسێڵ ئەنجامیانداوە بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی کە خزمەتگوزارییەکانیان بە نایابیی بمێنێتەوە تەنانەت لە کاتی بڵابووبەوەی پەتای کۆرۆناشدا.

ئەنجامەکانی تێستەکانی خێرایی سەلماندیان کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵی باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایلی هەیە لە عێراقدا بە هۆی ڕووماڵی تۆڕەکەیەوە کە زیاتر لە 99٪ ی عێراق دەگرێتەوە. هەروەها ئاسیاسێڵی وەکو خێراترین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل پۆلێنکردووە بە هۆی ئەو ئاستی خێراییەی بەدەستیهێناوە کە گەیشتووەتە 48.73. وە ئەم دوو ڕیزبەندییەش ئەو ڕاستییەیان سەلماند کە ئاسیاسێڵ باشترین ئەزمونی بەکارهێنانی مۆبایل وباشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایلی بۆ بەشداربووانی لە عێراقدا دابینکردووە.

هەمووان دەزانن کە کەرتی پەیوەندییەکان ماوەیەکی زۆر بوو ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووبووەوە. کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەڵسا بە یارمەتیدانی حکومەت بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم ئاڵنگارییانەدا لە ڕێگەی کارکردن لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی لە ژێرخانی پەیوەندییەکان وسەرمایەگوزاری کردن لە بواری باشترکردنی کوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشکەشی دەکات. ئەم خەڵاتە لە کاتێکدایە کە بەشداربووان بەشێوەیەکی سەرەکی پشتدەبەستن بە خێرایی ئینتەرنێتی مۆبایل بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدا بمێننەوە لەگەڵ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکاندا. ئاسیاسێڵ توانی پێگەی پێشەنگیی خۆیی بسەلمێنێت بەو سیفەتەی کە دابینکاری تەنها و ڕاستەقینەی خزمەتگوزاریی پەیوەندی مۆبایلە کە لە یەک کاتدا خێراترین پەیوەندی و باشترین ڕووماڵ بۆ بەشداربووانی دابیندەکات، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی نیوەی دووەمی ساڵی 2021. 

بەڕێز عومەر فالح، بەڕێوەبەری میدیا وپەیوەندییە گشتییەکان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بۆنەی بردنەوەی ئەم دوو خەڵاتە گەورەیە لە ئۆکلا “Ookla” ـەوە وتی: “جێگەی خۆشحاڵیمانە دوو خەڵاتمان بردووەتەوە وەکو خێراترین تۆڕی مۆبایل وباشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عێراق. ئەم دانپێدانانە گەواهی دەدەن بۆ ئەدای ناوازەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەسەر بنەمای شیکردنەوە ووردەکانی ئۆکلا ‘Ookla’ بۆ ئەو تێستانەی بەکارهێنەران خۆیان ئەنجامیانداوە. ئاسیاسێڵ بە بەردەوامی خێراترین ئەزموونی 4G دابیندەکات، ئەمەش شانبەشانی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ پێشکەشکردنی ئەزمونێکی پێشکەوتوو وباڵا. لەگەڵ خستنەکاری 4G+ تۆڕەکەمان ئێستا بووەتە خێراترین تۆڕی مۆبایل لە عێراق، وە هەروەها ئەم ڕاستییە لە ڕێگەی تێستەکانی ئۆکلا ‘Ookla’شەوە سەلمێنراوە. ئێمە بڕوامان بەوە هەیە کە یارمەتی بەشداربووانمان بدەین بۆ گەشەکردن لە سەردەمی دیجیتاڵیدا – چ بۆ فێربوون و پەرەپێدان بێت یاخود بۆ ئیشکردن و کاتبەسەربردن.”

دوغ سەتڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆكلا “Ookla” لەمبارەیەوە وتی: “خەڵاتەکانی تێستی خێرایی “Speedtest Awards” کە لەلایەن ئۆکلا “Ookla” وە پێشکەشدەکرێن بەتایبەتی تەرخانکراون بۆ دەستەبژێرێك لە کۆمپانیاکانی مۆبایل کە ئەداکردنێك و ڕووماڵێکی نایابی ئینتەرنێتیان پێشکەشی بازاڕێکی دیاریکراو کردووە. وە جێگەی خۆشحاڵیمانە کە دوو خەڵات: خەڵاتی خێراترین تۆڕی مۆبایل و خەڵاتی باشترین ڕووماڵی تۆڕی مۆبایل لە عێراقدا پێشکەشی ئاسیاسێڵ بکەین. ئەم دانپێدانانە گەواهیدەری ئەدای ناوازەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە لە چارەکی سێهەم و چارەکی چوارەمی ساڵی 2021 لەسەر بنەمای شیکردنەوە ووردەکانی ئۆکلا ‘Ookla’ بۆ ئەو تێستانەی بەکارهێنەران خۆیان ئەنجامیانداوە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی تێستی خێرایی “Speedtest”ی تایبەت بە ئۆکلا ‘Ookla’وە”.
*هەموو ئەمانە بە پێی ئەو شیکارییانەی کە دامەزراوەی Ookla® ئەنجامیداوە بۆ ئەو داتا بەردەستانەی کە Speedtest Intelligence® دابینیکردوون بۆ هەردوو چارەکی سێهەم و چوارەمی ساڵی 2021. براندی بازرگانی ئۆکلا “Ookla” بەپێی مۆڵەتی فەرمی بەکاردهێنرێت، هەروەها چاپکردنەوەشی بەپێی مۆڵەت دەبێت. 

—تەواو—
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ “کۆماندەکاتەوە”، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریی‌ پەیوەندییەکانی مۆبایل وخزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق، وله‌ 1ی‌ كانونی‌ دووەمی 2021 ــەوە ژماره‌ی‌ به‌شدرابووانی ڕەزامەندی 16 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای‌ خزمەتگوزاریی‌ مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزای 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات.‌ تۆڕی‌ ئاسیاسێڵ زیاتر 99% ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی‌ ببێته‌ فراوانترین تۆڕی‌ مۆبایل له‌ بەرامبەر دوو كۆمپانیایەکەی تری مۆبایل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات.
پەیوەندی: ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان (پشکداری تایبەت)، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان:
[email protected]
بۆ زانیار زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: www.asiacell.com

دەربارەی ئۆکلا Ookla:
Ookla® یەکەمین دامەزراوەی جیهانییە کە کۆمەڵێك ئەپلیکەیشن و تەکنۆلۆجیای هەیە کە تایبەتن بە کۆکردنەوەی زانیاری و تێستکردنی تۆڕی مۆبایل و برۆدباند. Speedtest® “تێستکردنی خێرایی” کە پلاتفۆرمی سەرەکی تێستکردنی تۆڕی مۆبایل و برۆدباندە، ڕۆژانە سەدان ملیۆن پێوانەکردنی خێرایی کۆدەکاتەوە لەسەر ئەداکردن و کۆالیتی تۆڕەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.
کۆمپانیاکان، بزنس و دەزگا حکومییەکان هەموویان وەکو یەك پشت بەOokla  دەبەستن بۆ دەستکەوتنی زانیاری بێ وێنە و گەرماوگەرم لەسەر ڕەوشی تۆڕەکان وخزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان. پاکێجی چارەسەرەکانی Ookla بۆ کۆمپانیاکان “Downdetector®”یش لەخۆدەگرێت کە شیکردنەوە لە کاتی فیعلی “real-time”دا دابیندەکات بۆ بارودۆخەکانی تایبەت بە ڕەوشێکی دیاریکراو وپچڕانی تەزووی کارەبا لە سەرجەم پیشەسازییەکاندا خزمەتگوزارییەکانی تۆڕ و دارایی و یاریکریکردن “گەیمین”.
Ookla بەشێکە لە Ziff Davis کە کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپانیای  J2 Global, Inc. (بۆرسەی نازداک: JCOM) کە کۆمپانیایەکی جیهانی پێشەنگە لە بواری میدیای دیجیتاڵی کە لە سێ کەرتی سەرەکیدا کاردەکات: تەکنەلۆجیا، یاریکردن، بەبازاڕکردن، تەندروستی، ئاسایشی سیبرانی وتەکنۆلۆجیای بەبازاڕکردن. بارەگای سەرەکی Ookla لە سیاتڵ، واشنتۆن، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە ولە سەرتاسەری جیهاندا نوسینگەی تری هەیە.
هەموو ئەمانە بە پێی ئەو شیکارییانەی کە دامەزراوەی Ookla® ئەنجامیداوە بۆ ئەو داتا بەردەستانەی کە Speedtest Intelligence® دابینیکردوون بۆ هەردوو چارەکی سێهەم و چوارەمی ساڵی 2021. براندی بازرگانی ئۆکلا “Ookla” بەپێی مۆڵەتی فەرمی بەکاردهێنرێت، هەروەها چاپکردنەوەشی بەپێی مۆڵەت دەبێت.
زانیاری زیاتر بەردەستە لە: speedtest.net/awards