پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەش لەنێوان یەکێتی ژورە بازرگانیەکانی هەرێم و ژووری بازرگانی هانسلۆو لەبەریتانیا واژۆکرا

بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش و لێک نزیکبونەوەی کاری بازرگانی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەشیان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هانسلۆو لەووڵاتی بەریتانیا واژۆکرد.

سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “بەسەرۆکایەتی دکتۆر دارا جەلیل خەیات، لەدێژەی کاری سەردانەکەمان بۆ ووڵاتی بەریتانیا توانیمان لێکتێگەشتنی کاری هاوبەش لەگەڵ ژووری بازەگانی و پیشەسازی هانسلۆو واژۆبکەین تابتوانین کاری هاوبەش پێکەوە بکەین”.

راشیگەیاند” لەپرۆتۆکۆڵەکەدا باس لە کاری هەمئاهەنگی بازرگانی کراوە لەنێوان هەردولادا وەدروستکردنی ناوەندێک بەهاوبەش بۆکارکردن بەهاوبەش وەسەردانکردنی ئەندامانی ژوورەبازرگانیەکانی هەرێم بۆ ژووری بازرگانی هانسلۆو تا بەشداری بکەن لە خولی ئەکادیمی فێرکردنیان لەکارە پیشەی و بازرگانیەکان”.

وەفدە بازرگانیەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لەژمارەیەک لە بازرگانانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەت.