کۆنسوڵی یۆنان لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا

کۆنسوڵی یۆنان لە ھەولێر سەردانی شاری سلێمانی کرد و لە باخچەی سەرا لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی سلێمانی کۆبوەنەیەکی ئەنجامدا.

یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگیری ژوور و بازرگانان پێشوازی کرد لە کۆنسوڵی یۆنان و کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا.

لە کۆبونەکەدا یاسین ڕەحیم سپاسی کۆنسوڵی یۆنانی کرد کە ھاوکاری بازرگانانی سلێمانی بوو تاکو بتوانن سەردانی وڵاتی یۆنان و شاری ساڵۆنیک بکەن، ھیوادارین پەیوەندییەکان زیاتر گەشەکردن بە خۆیە ببینێت لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی و پەروەردە و گەشتیاری.

لای خۆشیەوە کۆنسوڵی یۆنان سپاسی ژووری بازرگانی سلێمانی و بازرگانانی کرد و ئامادەی نیشاندا بۆ ھەموو جۆرە ئاسانکاری کردنێک بۆ ئەو بازرگانانەی ئەندامن لە ژووری بازرگانی سلێمانی.

بازرگانانیش سپاسی کۆنسوڵیان کرد و داوایان کرد ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوام بێت.