پارێزگاری کرماشان سەردانی گەرمیان دەکات

پارێزگاری کرماشان و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی کرماشان سەردانی ئیدارەی گەرمایان دەکەن و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ئیدارەی گەرمیان کێشە و گرفتی بازرگانان لە ناوچەی گەرمیان لە گەڵ پارێزگاری کرماشان  تاوتوێ دەکات.

ئەحمەد علی،ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی ۲٠۲٤/۳/۱٠ لە ئیدارەی گەرمیان بەشداری کۆبونەوەیەکیکرد کەلەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە ڕێکرابوو بۆ پارێزگاری کرماشان و شاند یاوەری.

ئەحمەد علی،ڕایگەیاند” لەکۆبونەوەکەدا وەک نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداربوم و ئەو کێشانەی بۆ بازرگانان لە مەرزی پەروێزخان دروستبووە باسمان لێوەکرد بەتایبەت  هاتوچۆکردنی بازرگانان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆیان کە کار بە نوسراوی پشتگیری ژووری بازرگانی بکرێت، وە داوامانکرد لە دیوی ئێرانەوە جێگەیەکی تایبەت بە بازرگانان دروستبکرێت لە کاتی ڕۆشتن و گەڕانەوەیان تا بەخێرای کارەکانیان بۆ بکرێت و پاسپۆرتەکەیان وەربگرنەوە”.

ڕاشیگەیاد لە کۆبونەوەکەدا داوامانکرد ” کارئاسانی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بکرێت کە باری بازرگانان دەهێنن کێشەو گرفتیان بۆ دروست نەکرێت، بەخۆشحاڵیەوە بەڵێنیاندا کاربکەن بۆ ئەو داواکاریانە و هەردولا هاوکاربن بۆ باشکردنی ئەو داواکاریانە و بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی باسی لەوەشکرد شاندەکە داوایانکرد پرۆتۆکۆڵی بازرگانی لەنێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کرماشان واژۆبکرێت و ئەم کۆبونەوانە هەرسێ مانگ جارێک ئەنجامبدرێت بۆ زیاتر ئاگاداربون لە کێشەکان و چارەسەرکردنیان.