سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی پرۆژەی گەنجینەکان دەکات

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەی کارەبای کۆگاکانی ساردکەرەوە دەدات لە پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی.

ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۳/۱۱ نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،سەردانی پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد.

سەرۆکی ژووری بازرگانی لەنزیکەوە گوێبیستی ئەو داواکاریانەبوو کەبازرگانان هەیانە تا بەزوترین کات بۆیان چارەسەر بکرێت.

بازرگانان دەستخۆشیان بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەبوو لە دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ پرۆژەکە داوایان لە سەرۆکی ژووری بازرگانیکرد هەوڵبدات بۆ زیادکردنی بڕی کارەبای پێویستیان بۆ کۆگاکانی ساردکەرەوە (بەڕاد) تا بتوانن بەرهەمەکانیان هەڵبگرن و توشی زیان نەبن.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی دەستخۆشی لەبازرگانانکرد کەتوانیویانە چەندین کۆگای هاوچەرخ دروستبکەن بۆ هەڵگرتنی خۆراک بەشێوەیەکی تەندروست و گونجاو.

سەرۆکی ژووری بازرگانی بە بازرگانانی ڕاگەیاند هەوڵی تەواو دەدات بۆ چارەسەرەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان بەتایبەت چارەسەرکردنی کارەبا.