وەزیری بازرگانی: ھەموو بەرھەمی گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت

لە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد، (کەمال موسلیم)، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم راگەیاند: لە سایلۆکان ھەموو ئامادەکارییەکان تەواو بووە سەرجەم بەرھەمی گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت .

وتیشی ئەو نرخەی بۆ وەرگرتنی گەنم دیاری کراوە گونجاوە .

(کەمال موسلیم)، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد” وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ شوێنگرەوەی زەیتی کۆڵەبەرۆژەی ئۆکرانی، ڕووی لە وڵاتانی تر کردووە بۆ دابینکردنی زەیتی بەشە خۆراکی مانگانە.