سەردانی شاندی بازرگانی بۆ پەرلەمانی بەریتانیا

شاندی بازرگانی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و جێگر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی سەردانی پەرلەمانی بەریتانیا یانکرد و ئێوە خوانێکیان بۆ ئەمجامدرا.

دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و سیروان محەمەد،جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم و سەرۆکی ژووری بازەگانی و پیشەسازی سلێمانی، بە یاوەری شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداریان کرد لە ئێوارە خوانێک لە پەڕلەمانی بەریتانیا کە لە لایان رێکخراوی کاری عێراقی و بەریتانیا ئەنجامدرابوو.

لەئێوەرە خوانەکەدا بارۆنا ئیمانیکڵسۆن، سەرۆکی رێکخراوی کاری عێراقی و بەریتانیا ووتەی بەخێراتنی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی بەم سەردانە دەربڕی و هیوایخواست بتواندرێت پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەکان لەنێوان هەردولادا پەرە بسەنێت و کاری باشبکرێت لەنێوان هەردولادا.

دکتۆر دارا جلیل خەیات، ووتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە گرینگی وولاتی بەریتانیا کرد بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.

لە ئێوەرە خوانەکەدا، ئەیاد حسن سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک و مەلا مجید سورچی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئامادەبوون.