نرخی نەوت و زێڕ لەبازارەکانی جیهاندا

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 27 سەنت بەرزبووەوە و بە 87 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 26 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 82 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی دووشەممە نرخی نەوت نزیکەی 30 سەنت دابەزیبوو لەبەر بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکرای ئەمریکا و هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
نرخی زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی 2300 دۆلار
نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە درێژەی دا بە دابەزینەکانی
رۆژی دووشەممە و یەک ئۆنسە ئێستا بە 2306 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەتەنیا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 105 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.