پێشانگای کوشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵ لە دیاربکر بەڕێوەدەچێت بازرگانان دەتوانن بەشداری بکەن

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری تەواوی کۆمپانیا کشتوکاڵی

و پەلەوەریەکان دەکات لە پارێزگای سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای (مۆزۆپۆتامیا) تایبەت بە پێشخستنە کشتوکاڵی و پەلەوەریەکان لە پارێزگای دیاربکر لە ووڵاتی تورکیا.

پێشانگاکە لە ڕێکەوتی ٤/۳٠ بۆ ۲٠۲٤/٥/٤ بەڕێوەدەچێت، هەربازرگانێک خوازیارە بەشدابێت لە پێشانگاکەدا تاڕێکەوتی ۲٠۲٤/٤/۲٤ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بۆ ناوتۆمارکردن.