سەنتەری هەماهەنگی کۆمەڵگا لەسەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات

سەنتەری هەماهەنگی کۆمەڵگا لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانیان کرد و داوایان کرد پەیوەندیەکی بەهەێز هەبێت لەنێوان ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی.

شاندەکەی زانکۆی سلێمانی لە سەردانەکەیاندا بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ دکتۆر سەلام عبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوە و باس لەچەند خاڵێکی گرنگ کرا بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەش لەنێوان هەردولادا.

دکتۆر عبدلفەتاح حەمە رەحیم، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند ”ئامانج لە سەردانەکەمان بۆ ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئەوەیە کە دەمانەوێت، بەدواداچون بۆ بازاڕی کار بکەین تاکو بزانین بازاڕی کار و کۆمپانیاکان چ بوارێکیان پێویستە تاکو کادری پسپۆڕ و شارەزا لەو بوارەدا پێشکەشی بازاڕی کار بکەین، ئامانجێکی ترمان، ئەەنجامدانی پرۆژەی هاوبەشە لە نێوان هەردوولادا لەگەڵ ئەنجامدانی کۆنفرانس و چالاکی زانستی بە هاوبەشی لە نێوان هەردوولادا، دەمانەوێت گرنگی بە سەنتەرەکانی راهێنان بدەین”.

لای خۆشیەوە د.سەلام عبدووڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند “بەهێزکردنی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ زانکۆکان گرنگی خۆی هەیە ئەمەش وادەکات لەنزیکەوە بتواندرێت باس لەچۆنێتی کارەکانی بازرگانی‌و پیشەسازی بکرێت وە قوتابیان لەنزیکەوە ئەو پێداویستیانە بزانن کە خاوەن کاران دەیانەوێت لەکاری کۆمپانیاکاندا”.

ئامژەی بەوەشدا” وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی لەهەمو ئەو پەیوەندیانە دەکەین و کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەش لەنێوان هەردولادا”.