عێراق ده‌بێته‌ پێنجه‌م گه‌وره‌ هه‌نارده‌كارى نه‌وت

به‌پێى پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى ئه‌مریكى عێراق پله‌ى پێنجه‌مى وه‌رگرتوه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى جیهان.

به‌پێى ریزبه‌ندیه‌ك كه‌ پێگه‌ى (World Review) ئه‌مریكى بڵاویكردۆته‌وه‌ عێراق بوه‌ته‌ پێنجه‌م به‌رهه‌م هێنه‌رى گه‌وره‌ى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى جیهان.

پێگه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌مریكا یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وته‌ له‌ جیهان به‌ به‌رهه‌م هێنانى 11ملیۆن و 567به‌رمیلى رۆژانه‌و دواى ئه‌و روسیا له‌پله‌ى دووه‌مه‌ به‌ 10ملیۆن و 503هه‌زار به‌رمیل وسعودیه‌ له‌پله‌ى سێیه‌مه‌ به‌ به‌رهه‌م هێنانى 10ملیۆن و 225هه‌زار به‌رمیل وكه‌نه‌دا پله‌ى چواره‌مه‌ به‌ 4ملیۆن و 665هه‌زار به‌رمیل و عێراق پله‌ى پێنجه‌مه‌ به‌ به‌رهه‌م هێنانى 4ملیۆن و 260هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌كردوه‌.

به‌پێى ریزبه‌ندیه‌كه‌ چین و ئیمارات و به‌رازیل و كوێت و ئێران له‌دواى عێراقه‌وه‌ن له‌به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت.