سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە خاوەنی نوسینگەکانی هوانە.

‎بەمەبەستی پیرۆزبایکردن و باسکردنی کێشەو گرفتەکانیان نوێنەر و ژماریەک لەخاوەن نوسینگەکانی هوانە لەشاری سلێمانی سەردانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد.

‎نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکەوتی 7/1/2024 لەبینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێسوازیکرد لە ژمارەیەک لەخاوەن نوسینگەکانی هوانە.

خاوەن نوسینگەکان پیرۆزیای خۆیان گەیاندە نەوزاد غەفور وەک سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایانکرد ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەڕویان بۆتەوە هەوڵی چارەسەرکردنیان بۆبدەن.

لای خۆیەوە نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیسەسازی سلێمانی سوپاسی خاوەن نوسینگەکانیکرد بۆ سەردانەکەیان و گەیاندنی کێشەکانیان بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.

ڕایگەیاند، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی تەواوی داواکاریەکانی خاوەن نوسینگەکان دەکات بەپێی یاساو رێنمایەکان، هەوڵی تەواودەدات بۆ گەیاندنی کێشەکانیان بەلایەنی پەیوەندیدار وە چارەسەرکردنی کێشەکانیا.