پارێزگاری سلێمانی: پشتیوانی ژووری بازرگانی دەکەین

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبای لەدەستەی نویی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پاریزگاری سلیمانی و جێگرەکانی سەردانی ژووری بازرگانی سلیمانی دەکەن.

نەزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێسوازیانکرد لە بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی و جێگرەکانی.

هەڤاڵ ئەبوبکر، پیرۆزبای لە سەرۆک و ئەندامانی هەڵبژێردراو بۆ خولی دوازدەهەمینی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی کرد و پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی کارەکانیان و یەکڕیزی و ئەندامانی ژوور.

پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە بەرەوپێشچونی کاری بازرگانی و پیشەسازی توانیویەتی پرۆژەی گەورە لە سەر ئاستی عێراق جێ بەجیبکات کە ئەوەش بۆتە مایەی شانازی بۆ پارێزگای سلێمانی.

هەڤال ئەبوبکر، پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور دەربڕی تا بتوانن کاری باشتر و بەرەوپێشچونی زیارتر لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدەن، بتوانن پەیوەندەی نیودەوڵەتیەکان توندوتۆڵتربکەن و لەگەڵ نوێنەرانی ووڵاتان لە هەرێم کاری باشتر بکرێت لەسەر ئاستی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی.

لای خۆیەوە نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ناوی ئەندامنی ئەنجومەنی ژوورەوە سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و جێگرەکانی کرد، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پشتیوانیەکانی پارێزگاری سلێمانی بۆ بازرگانان و پیشەسازان.

سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رۆڵی گەررە دەبینێت لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ بازرگانان و پیشەسازن لە ناوخۆدا، کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازی، دووبارە بەهێزکردنەوەی پەیوەندیەکان لە نێوان ژووری بازرگانی و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.