سەرۆک و جێگرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەڵبژێردران

سەرۆک و جێگرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەڵبژێردران

رۆژی ۲٠۲۳/۱/٤ لە ناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یەکەمین کۆبونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و  پیشەسازی سلێمانی بە ئامادەبونی لیژنەی باڵای  هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم، لەپرۆسەیەکی دیموکراسیدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و جێگرانی سەرۆک ئەنجامدرا.

لە کۆنووسی کۆبونەوە ژمارە (١٥) لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری هەڵبژادنی ژوورەبازرگانیەکان ئاماژە بەوەدراوە،

پاڵپشت بە فەرمانەکانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٤٢٠٨) لە ١٨/٩/٢٠٢٣ ، (٤٢٦٠) لە ١٩/٩/٢٠٢٣، (٤٣٢٦) لە ٢٥/٩/٢٠٢٣، رێکەوتی ٤/١/٢٠٢٤ یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی بەرێوەچوو لە دوای دەرچوونی ئەنجامی کۆتایھاتنی کارەکانی لیژنەی باڵای تانەکان و بە ئامادە بوونی ئەندامانی تازە ھەڵبژێردراو، ھەڵبژاردنی ژوورەکانی بازرگانی کە لە رێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٣ ئەنجام درابوو ، وەئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بەم شێوەی خوارەوە بوو .

١. شێنێ ئیختیار ٢٣٣٧ دەنگ

٢. ‎ نەوزاد رەباتی ٢٢٧٣ دەنگ

٣. ‎ بورھان عەلی ١٨٢٥ دەنگ

٤. ‎ عوبێد ئەحمەد ١٧٨٠ دەنگ

٥. ‎ محەمەد رەسوڵ ١٦٩٩ دەنگ

٦. ‎ ئارام بابان ١٦٧٤ دەنگ

٧. ‎ ئەحمەد عەلی ١٥٤٨ دەنگ

٨. ‎ بابان عوسمان ١٥٢٢ دەنگ

٩. ‎ سابر ئەمین حەمە ١٤٥٠ دەنگ

١٠. ‎کازێو کاوە عەبدوڵا ١٣١١ دەنگ

١١. ‎ خالید حاجی عەلی ١٢٨٤ دەنگ

١٢. ‎  مامۆستا جەوھەر ١٢٣٩ دەنگ

١٣. ‎  حاجی بەھمەن حەمەتاڵ ١١٣٣ دەنگ

دواتر لە پرۆسەیەکدا سەرۆک و جێگران و نوێنەری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە ھەڵبژێردرا بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵا و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دەرچووی ژووری بازرگانی سلێمانی.

دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن بەم شێوەیە بوو :

١/ بۆ سەرۆک دوو کاندید ھەبوو کە بەرێز ( نەوزاد عەفور کەریم ) بە ( ١٢)  دەنگ بوو بە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ، بەرێز (بەھمەن عوسمان حەمەتاڵ) تەنھا (١) دەنگی بەدەستھێنا .

٢/ بۆ جێگران سێ کاندید ھەبوو کە بەرێزان ( محەمەد رەسول سەعید ) بە ( ١٢ )  دەنگ بوو بە جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و  (شێنێ ئیختیار فارس) بە ( ٨ )  دەنگ بوو بە جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ( بەھمەن عوسمان حەمەتاڵ ) تەنھا یەک دەنگی بەدەستھێنا.

٤/ بۆ نوێنەری یەکێتی ژوورەکان دوو کاندید ھەبوو کە بەرێز ( عوبێد ئەحمەد سلێمان ) بە ( ١٣ )  دەنگ بوو بە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە یەکێتی ژوورەکان و ( بابان عوسمان عومەر ) بە (١٢) دەنگ بوو بە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە یەکێتی ژوورەکان بەدەستھێنا.