سەردانی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بۆ ژووری بازرگانی

سەردانی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر خالید ماوەتی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ، بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.

 ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/١٢ بەڕێز نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە بەڕێز عەمیدی مافپەروەر خالید ماوەتی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی 

‎بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی: پیرۆزبای لەسەرۆک و ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد هیوایخواست لەکارەکانیاندا سەرکەوتوبن.

پشتیوانی خۆی بۆ هاوکاری و بەرەو پێشچونی کاری بازرگانی و پیشەسازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەربڕی.

 نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستخۆشی لە بەڕێزیانکردوو سوپاسیکرد بۆ بەردەوامی هاوکاری هێزەکانی ئاسیش لە کاتی بونی هەر چالاکیەکی بازرگانی و پیشەسازی.

داواشیکرد بتوانن بەردەوامبن لەهاوکاریکردنی کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان تابتوانین شاری سلێمانی بەرەو پێشتر بڕوات.