به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌ 102 دۆلار

دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ڕوسیا هێرشى بۆسه‌ر ئۆكرانیا ڕاگه‌یاند، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبۆوه‌و 100 دۆلارى تێپه‌ڕاندو گه‌یشته‌ 102 دۆلار.

دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكى ڕوسیا ئاشكرایكرد، “بڕیارمانداوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەهەرێمی دۆنباسی ئۆکرانیا دەستپێبکەین، هه‌موو جوڵەکانیشمان بۆ بەرگری لەخۆکردنه‌ دژ بەو هەڕەشانەی کە زۆر لەو گرفتانە گەورەترن کە تیایدا دەژین”، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى‌و به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته‌ 102 دۆلار.

هه‌ر به‌هۆى ئاشكراكردنى هێرشى سه‌ربازیی بۆسه‌ر ئۆكرانیا، نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌و به‌رمیلێك نەوتی تەکساسیش گه‌یشته‌ 96 دۆلارو 54 سەنت‌و نرخی گازی سرووشتیش بەڕێژەی 5% بەرزبونه‌وه‌ى تۆماركردوه‌.