ئاگاداریەکی بەپەلە ئاڕاستەی بازرگانانی دراو دەکرێت

بە گوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی بازارەکانی دراو کە وێنەیەکی بۆ ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی نێردراوە، سەرجەم کۆمپانیاکانی دراو ئاگادار دەکرێنەوە کە تەنها ماوەیەکی کەم ماوە بۆ یەکگرتنیان لە فیتەی (A-B) واتە هەر پێنج کۆمپانیا یان دە کۆمپانیا یەک بگرن ٢٠٢٣/٣/١ کۆتا بەروارە.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشداوە، لە دوای ٢٠٢٣/٣/١ بەگوێرەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی‌و بانکی کوردستان کۆمپانیاکانتان هیچ بەهایەکی نامێنێت، واتە وەکو ئەوە وایە هیچ شتێکتان نەبێت بە ناوی کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو، بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی خۆتانە .

بانكی ناوەندی داوای كردبوو هەر پێنج یان 10 كۆمپانیا و نووسینگە پێكەوە سەرمایەكەیان یەك بخەن، ئەوەش لە چوارچێوەی بانكێك و ئەوانیش دۆلاریان لە بانكی ناوەندی بە راستەوخۆ پێ دەدرێت، جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی پێی راگەیاندین ”زیاتر لە 70 كۆمپانیا و نووسینگە بەشی زۆری رێكارەكانیان تەواو كردووە، كۆمپانیا هەیە هەموو مەرجەكانی رێك كردووە و هیچی نەماوە، تەنیا چاوەڕێی ئەوە دەكەین دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی بەو كۆمپانیایانە بفرۆشرێت و ئەوانیش بە نرخی 1320 دینار بیخەنە بازاڕەوە، هیوادارم لە زووترین كات ئەوە جێبەجێ بكرێت”.