ڕێگری لەهەناردەکردنی مریشک بۆ خواری عێراق دەکرێت

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕایدەگەیەنن چەند هێزێک بەبیانوی جیاواز ڕێگری لە هەناردەکردنی مریشک دەکەن بۆ خواروی عێراق، داوادەکەن بەپەلە حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان بێنەسەرخەت.

نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕایگەیاند” ئیمە وەکو کومەڵەی کیڵگە پەلەوەریەکانی کوردستان لە پاریزگای سلێمانی و هەڵبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین نیگەرانینین لە ڕیگەگرتن لە هەناردە کردنی بەرهەمەکانمان لە لایەن هەندی هیزی چەکدار لە خوارو و ناوراستی عیراق بەیانوی نابەجی دەمانەوی ئەوراستیەش بخەینە ڕوئێمە کومەڵەیەکی بەرهەمهێنی گوشتی پەلەوەرین وەکو هەموو بەرهەمهینەریکی تری ناوراست و خواروی عیراق ڕوڵێکی بەرچاومان هەیە لە بوژانەوەی ئابوری عیراق بۆیە لێرەوە ڕودەمی خومان ئاراستەی بەڕێز وەزێری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم وسەرجەم پەرلەمانتارانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق هەوڵی جدی بدەن بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگایە بە داواکاری لە وزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فدراڵی و هاندانی لیژنەی کشتوکاڵی لە ئەنجومەنی نونەران بەمەبەستی دروستکردنی فشار لەسەر ئەو هیزەچەکدارانەی کە دروستکردنی بەربەست”.

ڕاشیگەیاند”ئەمە ئاماژەیەکی ترسناکە لەبەردەم یەک پارچەیی عیراق لەلایەک و زەبریکی کوشندەیە لە ئابوری عیراق بەگشتی چونکە عیراق یەکەیەکی ئابوری یەکگرتوە و خاوەن یەک دراوە لە سەرانسەری عیراق پشکەوتنی ئابوری کوردستان جیا ناکریتەوە لە پشکەوتنی ئابوری عیراق بەگشتی”.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ئاماژەی بەوەشدا” دەبی هەموو لایەک ئەوڕاستیەش بزانن کەرتی پەلەوەر بەهوی گران بونی پویستەکانی بەخیوکردنی پەڵەوەرکە ڕوژ بەڕوژ لە هەڵکشاندایە بەشیوەیەک تیچونێ هەرکیلویەک گوشتی مریشک زیاتر لە ۳ هەزاردینارە نرخیشی لەبازار کەمتر لە ۲٤۰۰ دینارە  بەوەش خاون کیڵگە پەلەوەریەکان بەردەوام لەزەرردان ڕیگەگرتن لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان ئەرکیان قورستر دەکات بۆیە ئەگەربزوترێن کات نەیەن بەهانامانەوە ئەم کەرتە ڕوژ بەروژ ڕولەداڕمان دەکات جگە لە ماڵویرانی سەرگەردانی هچیتریان بۆ نامینیتەوە.