ئەمەل جەلال: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی گەشتوکاڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، کوردستان ناوچەیەکی گەشتیاری زۆر گرنگە بەتایبەتی لەبواری گەشتیاری کشتوکاڵیدا دەتوانیت هەنگاوی گەورە بنێت.

ئاوێنه‌: ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەکرد:” بەدەستپێشخەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەی گەشتوکاڵ کرا، کە بەڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهاوکاری رێکخراوێکی ئەڵمانی لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنین “.

وتیشی:” لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە بەتەواوی پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە “.

ئەمەل جەلال باسی لەوەشکرد:” لەقۆناغی یەکەمدا پێویستە راهێنان بە جوتیارەکان بکرێت و چەند ناوچەیەک وەک ئەزموون دەستنیشان بکرێت کە نزیکن و گەشتیار زووتر روی تێدەکات، دواتر لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێدەکرێت “.