تا ئەمساڵیش ئەمانە پرفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی دنیان

هاوشێوەی بەرهەمە تەکنەلۆجیی و میکانیکییەکانی تر ساڵانە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل لەلایەن کۆمپانیاکانەوە ئاشکرا دەکرێت و شارەزایانیش بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەژێر دەستیانە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی ساڵەکە بە لیست بڵاو دەکەنەوە، بەڵام ئەمساڵ جیاوازە و تا ئەمساڵ کۆمپانیاکان داتای فرۆشتنیان ئاشکرا کرد.
ماڵپەڕی ”autoexpress” لیستی پرفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی تا 2022 ئاشکرا کردووە و بە پشت بەستن بە داتا بەردەستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە ڕیزبەندی بۆ کراوە لە سەرانسەری دنیادا:
یەکەم: تۆیۆتا کرۆلا: پڕفرۆشترین بەرهەمی دنیایە و لە ڕیزبەندی یەکەمە کە تا ئێستە فرۆشرابێت ملیۆنێک و 150 هەزار ئۆتۆمبێلە.
دووەم: تۆیۆتا ڕاڤ فۆر: دووەم ئۆتۆمبێلی تۆیۆتایە و دووەم پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلە لە دنیادا کە یەک ملیۆن و 70 هەزار ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
سێیەم: هۆندای ژاپۆنی بە مۆدێلی CR-V: لە ریزبەندی سێیەمی دنیادایە بۆ فرۆشتن بە 880 هەزار ئۆتۆمبێل.
چوارەم: نیسان سێنترا: چوارەم پڕ فرۆشتن ئۆتۆمبێلی دنیایە کە 705 هەزار ئۆتۆمبێلی لە سەرانسەری دنیادا لێ فرۆشراوە.
پێنجەم: تۆیۆتا کامیری: نزیکەی 635 هەزار ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
شەشەم: فۆرد ئێف – 150: ئەم پیکابەش لە ریزبەندییەکەدایە و نزیکەی 620 هەزار ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
حەوتەم: هۆندای ژاپۆنی لە مۆدێلی سڤیک: لە سەرانسەری دنیادا 560 هەزار ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.