دەروازەی شوشمێ بە فەرمی بەڕووی گەشتیاراندا كرایەوە

لەمەراسیمێكی تایبەتدا، ئەمڕۆ سێشەممە دەروازەی سنوری شوشمێ لە سنوری نێوان هەردو پارێزگای هەڵەبجە كرانشان كرایەوە، هاوڵاتیانیش دەتوانن ئەو دەروازەیە بۆ هاتوچۆی گەشتیاری بەكاربهێنن.

ئەمرۆ دەروازەی سنوری شوشمێ لەسنوری تەوێڵە لە نێوان هەردو پارێزگای هەڵەبجە و كرمانشان كرایەوە كە دەروازەكە لەئێستادا بەمەبەستی گەشتیاری بەكاردێت و كاریگەری لەسەر بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەبێت.

بڕیاردراوە هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە رێگەی دەروازەی سنوری شوشمێ ئەنجامبدرێت كە سودی ئابوری بۆ هەردو پارێزگای هەڵەبجە و كرمانشان دەبێت.

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی دەروازەی سنوری شوشمێی كرد و ڕایگەیاند، بەمنزیكانە بەڕوی گەشتیاراندا دەكرێتەوە.

دەروازەی شوشمێ دەكەوێتە نێوان پارێزگاكانی كرماشان و هەڵەبجە و زیاتر لە 10 ساڵە بۆ كاروباری بازرگانی بەكاردەهێندرێت، لە ساڵی 2018ەوە بڕیاری بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەكە و هاتوچۆی گەشتیاران لەو دەروازەیە بە پاسپۆرت دراوە.