كوشتارگەی سلێمانی ئۆفەرێك دەداتە هاوڵاتیان.. پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بكە

كوشتارگەی نوێی سلێمانی لە قەرەگۆل داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەكانیان ئەو ئاژەڵانەی كە دەیانەوێت بیكەن بە قوربانی، “تەنها لەنێو كوشتارگەی سەربڕینی بۆبكەن و رێگە نەدەن لەدەرەوەی كوشتارگەی رەسمی كەلە قەرەگۆلە ئاژەڵەكانیان بۆ سەرببڕدرێت.

بەگویچرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، كوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی ئەو كوشتارگەیە مەترسی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربون زیاتر دەكات و زیانە تەندروستییەكان زیاتر دەبێت لە سودە دینییەكان.

كوشتارگەی نوێی سلێمانی باسی لەوەكردوە، هەر هاوڵاتییەك ئارەزوی قوربانیكردنی هەبو دەتوانێت پەیوەندی بە ژمارە تلفونی (07732333839 ) بكات بۆئەوەی لەناو كوشتارگەكە هاوكاری بكرێت.

ئەوەشی رونكردۆتەوە، ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێن پشكنینی تەواویان بۆدەكرێت و هیچ مەترسییەكی تەندروستییان نامێنێت، تەنانەت سەروپێی ئاژەڵەكەش بە ئامێری پێشكەوتو پاكدەكرێت و دەدرێتەوە بە هاوڵاتییەكە.