نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین و غاز دادەبەزن.

گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین و غاز دادەبەزن.

بەهمەن قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نیسانی 2024، نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی دادەبەزن، بە جۆرێک بەنزینی سوپەر و موحەسەن 50 دینار دادەبەزن و نۆرماڵیش 25 دینار دادەبەزێت و غازیش 25 دینار دادەبەزێت.

لەبارەی هۆکارەکەی دابەزینەکەوە، بەهمەن قادر گوتی، لە ئێستادا بڕی بەنزین لە سلێمانی زۆرە و خواست کەمە و نرخی دۆلاریش دابەزیوە، بۆیە نرخی بەنزین و سوتەمەنی دابەزیون.

گوتیشی، نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر لە هەزار و 200 دینارەوە دەبێت بە 1150، موحەسەن لە هەزار و 50 دینارەوە دەبێت بە هەزار دینار، نۆرماڵ لە 825 دینارەوە دەبێت بە 800 دینار و غازیش لە 575 دینارەوە دەبێت بە 550 دینار.

 

 

 

 

 

وەرگیراوە لە کەناڵ8