کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدرا.

ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٧ بەئامادەبونی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەڕێوە بەری گشتی ژوور، کۆبونەوەی ئاسای مانگانەی ئەنجومەنی ژوور ئەنجامدرا.

لەکۆبونەوەکەدا باس لە کێشەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گرنگیدان بەبەرهەمی ناوخۆکرا.

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی مانگانە ئەنجام دەدرێت تیایدا گفتوگۆدەکرێت لەسەر هەموو ئەو پێشهات و ڕوداوانەی لە کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە جیهان و ناوچەکەدا رودەدەن، باس لەو داوکاریانە دەکرێت کە لەناوخۆدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەلایەن بازرگانان و پیشەسازاناوە ئاراستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکرێ.