عێراق و سعودیە 12 یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

عێراق و سعودیە 12 یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنیان بۆ ئەنجامدانى پرۆژەى وەبەرهێنانى جۆرى واژۆکرد.

وەزارەتى پلاندانانى عێراق بڵاویکردەوە، یاداشتەکان لە نێوان 12 کۆمپانیاى سعودى و سندوقى عێراق بۆ گەشەپێدان واژۆکراون، بە ئامانجى هەماهەنگى لە جێبەجێکردنى ژمارەیەک پرۆژەى وەبەرهێنانى جۆرى لە عێراق.

لە چوارچێوەى هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و راکێشانى وەبەرهێنانى بیانى، عێراق و سعودیە لە کانوونى یەکەمى رابردوو، رێککەوتنى هاوبەشییان لە بوارەکانى وەبەرهێنانى پیشەسازى لە کەرتى تایبەت واژۆ کرد.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

وەرگیراوە لە کەناڵ8