شێوازی نۆرەگرتن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی شێوازی نۆرەگرتنی بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی ئاشکراکرد، کە بە شێوازی ئەلیکترۆنی ئەنجامدەدرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پاسپۆرتی سلێمانی، پێداویستییەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بریتین لەمانە:

هاوڵاتی دەبێت پێش سەردانیکردن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، ئەم کارانەی خوارەوە ڕەچاو بکات:

1.لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (جواز السفر العراقي الالكتروني) ناوی خۆت تۆماربکە ( حجز الکترونی) کۆدێکت بۆ دێتەوە بەکاردێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەت لە پاسپۆرت لەکات و رۆژی دیاریکراودا، بۆ هەردوو سیستەمی “ئەندرۆید” و “ئای ئۆ ئێس” بەردەستە.

2.کارتی نیشتمانی

3.کارتی زانیاری.

4.پاسپۆرتە کۆنەکەت پێبێت ئەگەر مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.

5.ماستەر کارد یاخود ڤیزا کارد و دەبێت پارەی بە دیناری عێراقی تێدابێت.

5. بڕی تێچووی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی 91 هەزار دیناری عێراقییە.

تێبینی: ئەم لینکە تەنها رۆژانی پێنجشەممە کارایە، واتە هاوڵاتیان دەتوانن لەم رۆژدا فۆڕم پڕبکەنەوە و کاتی سەرەگرتن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنییان بۆ دیاری دەکات کە سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

لینکی ئەندرۆید

لینکی ئای ئۆ ئێس

– یاخود لە ڕێگەی وێب سایتی epp.iq