ئێران مەرجەکانی گەشتکردن تایبەت بە کۆرۆنا دەخاتەوەگەڕ

ئاژانسی هەواڵیی ئێران رایگەیاند “کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلەکانی گەشتکردن پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنێتەوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران رایگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تارانیان بڵاوکردەوە کە باس لە گەڕانەوەی جێبەجێکردنی کۆت و بەندەکانی سەلامەتی دەکات لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
هەروەک بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لە سەرجەم ئەو گەشتیارانە کرد کە روو لە ئێران دەکەن، کارتی ڤاکسین و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR)یان پێبێت لە گەشتەکانیاندا.

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران مانگی پێشوو هەڵوەشاندنەوەی پشکنینەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند بۆ گەشتیارانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق.

هەروەک لە راگەیاندراوێکیدا وەزارەتەکە بڵاوکردەوە “هەڵوەشاندنەوەی پێویستی ئەنجامدانی پشکنینی PCR پەسەندکرا بۆ ئەو هاوڵاتییە ئێرانیانەی لە عێراقەوە روو دەکەنەوە وڵات”.