ئاگرەکەی عەلوەی سلێمانی زیانی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠هەزار دۆلارە

دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەناو عەلوەی سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە بەهۆیەوە زیانی مادی زۆری بەدوو بازرگانان گەیاند.

‎عەتا محەمد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە سایتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند”تواندرا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی تەواوی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو تەنها زیانی ماددی هەبووە”.

‎وتیشی” ئەوەی سەرەتا لەبارەی زیانەکەوە زانیومانە بەیەک ملیۆن دۆلار و ٥٠٠ هەزار دینار دەخەمڵێندێت لەوەنایە ئەو بڕە زیاتریش بێت هێشتا بەتەواوی نەگەشتوینەتە کۆی زیانەکان”.

‎ئەوەشی ڕونکردەوە بەهۆی ئاگرەکەوە چوارئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بەڕاد کە پڕبوە لە سەزەو بەتەواوی سوتاون لەگەڵ سێ دوکان باری ناو بەرادەکان پێکهاتون لە بیبەری ڕەنگاو ڕەنگ و گێزەر و قەرنابیت و کاهو.

‎نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا تا ئێستا هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نەزاندراوە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.