کۆنسوڵی یۆنان سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی کرد

بەمەبەستی ئاگادار بوون، لەپەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان کۆنسوڵی یۆنان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.

سیروان، محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەختیاری مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور و د.سەلام عەبدوڵڵا بەڕێوبەری گشتی ژوور، ئەمڕۆ دوو شەممە پێشوازیان کرد لە کۆنسوڵی یۆنان لە بینایی ژووری بازرگانی سلێمانی.

لە دانیشتنەکەدا کۆنسوڵی یۆنان جەختی کردوە لە بەھێزکرخنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە نێوان شاری سلێمانی و وڵاتی یۆنان، ئاماژەی بەوەکرد “ژووری بازرگانی و پیشەسازیی بۆ مانگی ١٠ کۆمەڵێک لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا کشتوکاڵییەکان ئامادە دەکەن بە مەبەستی بەشداری کردنیان لە پێشەنگای کشتوکاڵی لە وڵاتی یۆنان، تاکو گرنگی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵی بدرێت پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان بەھێز بکەن”.

ڕاشیگەیاند “لە کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی کلتوری یۆنان دێتە سلێمانی و چەندین چالاکی کلتوری ئەنجام دەدەن کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی توانوێتی سپۆنسەری بکات، دەمانەوێت لەگەڵ بازرگانی سلێمانی پەیوەندییەکی بەھێزمان ھەبێت”.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، بەخێرھاتنی کۆنسوڵی کرد و ڕایگەیاند “ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ماوەی ڕابردودا بەشێوەیەکی فراوان کاری بازرگانی لەگەڵ وڵاتی یۆنان بکات و سود وەربگرێت لە پێشکەوتنی کەرتی کشتوکاڵ لەو وڵاتە، داواکارین بتوانن ھێڵێکی فرۆکەوانی کارگۆ لە نێوان ھەردوولا دروست بکەن کە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی کەرتی پازرگانی و پیشەسازی”.

ئاماژەی بەوەشدا، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرقاڵی ئامادەکردنی شاندێکی گەورەی کشتوکاڵی و پیشەسازییە بۆ بەشداریکردن لەو پێشەنگایەی لە کۆتایی مانگی ١٠ لە وڵاتی یۆنان دەکرێتەوە ژمارەیەک بازرگان و کەسانی شارەزا بەشداری تێدا دەکەن”.

جەختی لەوەش کردەوە، دەمانەوێت پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان لەگەڵ یونان بەھێز بکەین.